ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ کەشێکی بەهارانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام سبەینێ دۆخەکە دەگۆڕێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (6ی ئاداری 2021) ڕایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام ڕۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکیش باران دەبارێت.