ناس کورد-
دواى دوو بومەلەرزە يەك لەدواى يەكەكەى كرواتيا، نزیکەى 100 چاڵى گەورە و قوڵ دروستبوون، ئەوەش ترسى لاى هاوڵاتيان دروست كردووە کە تێیدا چاڵەکان دروستبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ئەسۆشيەيتد پرێس لە ڕاپۆرتێكدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ى ئازارى 2021) بڵاويكردوەتەوە، دواى ئەوەى لە كۆتايى کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دوو بومەلەرزەى يەك لەدواى يەك كە گوڕەكانيان 5.2 و 6.3 پلە بوون كرواتيايان هەژاند، نزيكەى 100 چاڵى زەبەلا لەو وڵاتە دروست بوون.
ئەوەش هاتووە، هەندێك لە چاڵەكان لەژێر ناوچەكانى نيشتەجێبوون دروستبوون كە بەهۆى ئەوەشەوە هاوڵاتيان ترساون و ناوچەكانيان چۆڵ كردووە لە ترسى قوتدانيان لەلايەن ئەو چاڵانەوە.
هەندێكى تر لە چاڵەکان لە مەيدانەكان و كێڵگە كشتوكاڵيەكان دروستبوون، جوتيارانيش بە هەمان شێوە ترسيان لێنيشتووە.
شارەزايانى بوارى جيۆلۆجى باس لەوەدەكەن، بەگوێرە كات ئەو چاڵانە بەشێوەيەكى سروشتى دروست دەبن، بەڵام بومەلەرزەكان بوونەتە هۆى خێراكردنى ئەو پرۆسەيە.