گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

سوپای پاسداران دەڵێت هەوڵێکی ڕفاندنی فڕۆکەیان پوچەڵکردووەتەوە

2021.03.05 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران دەڵێت هەوڵێکی ڕفاندنی فڕۆکەیان پوچەڵکردووەتەوە

ناس کورد-

سوپای پاسادارانی ئێران دەڵێت، ڕێگرییان لە هەوڵی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی ئێرانی کردووە کە لە شاری ئەهوازەوە بەرەو شاری مەشەد بەڕێکەوتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران "IRNA" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کاتژمێر 10:10ی شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی شاری ئەهوازەوە بەرەو شاری مەشهەد کەوتوەتەڕێ، "بەڵام کەمێک پاش دەستپێکی گەشتەکە لەلایەن چەند چەتەیەکەوە هەوڵی ڕفاندنی فڕۆکەکە دراوە."

 

دەشڵێت، هێزەکانی ئاسایشی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسداران ڕێگرییان لە هەوڵی ڕفاندنەکە کردوە و فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی ئەسفەهان بەشێوەی بەپەلە نیشتوەتەوە.

 

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە کە "چەتەکان دەستبەسەر کراون و هیچکام لە سەرنشینانی فڕۆکەکەش زیانیان پێنەگەیشتوە، دواتر بە فڕۆکەیەکی دیکە نێردراونەتە شاری مەشهەد."

 

لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە "چەتەکان ویستویانەتە فڕۆکەکە ببەنە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە."