گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باندێکی پێنج کەسی لە وارماوا دەستگیرکران

2021.03.05 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
باندێکی پێنج کەسی لە وارماوا دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسی وارماوا، باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری) لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران: (ئ، س، ر)، (د، ھ، ڕ) ، (ڕ، ع، ڕ) ، (ر، ن، ڕ) ، (ن، ع، ڕ) بەپێی ماددەکانی (٢٨٩ و ٢٩٨) و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

May be an image of money