گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. جوتیارێکی کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەی دەگری

2019.05.31 - 18:23
ڤیدیۆ.. جوتیارێکی کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەی دەگری
ناس کورد- لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، جوتیارێکی کورد بۆ دەغڵە سوتاوەکەی لە ناوچەی پەڵکانە دەست دەکات بە گریان و داوای هاوکاریی لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات. . گرتەیەکی ڤیدیۆیی گریانی جوتیارێکی کورد بۆ سوتاندنی دەغڵە سوتاوەکەی لە ناوچەی پەڵکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا وتیایدا جوتیارە کوردەکە عەرەبەکان تۆمەتبار دەکات بەسوتاندنی دەغڵ و دانی کوردەکانی ئەو ناوچانەی بە ناوچەی جێناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ناسراوە. . بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینی) لە گوندی پەلكانەی سەر بە دوبز و گوندەكانی سەر بە داقووق، سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی كورد سووتان و جوتیارە کوردەکان هاووڵاتیانی عەرەبی هاوردە بە سووتاندنیان تۆمەتبار دەكەن. . بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، جوتیارە کوردە داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات کە بەهانایانەوە بچن و دەشڵێت "دەبینن عەرەبەكانی ناوچەكەی چۆن بە ڕۆژی ڕووناك دەغڵ و دانەكانمان دەسوتێنن؟!". https://www.facebook.com/naskurd/videos/317129172513716/ .