ناس کورد-
دواى ئەوەى ئاشکرا بوو کە لیۆنێل مێسى، ئەستێرەى ئەرجەنتینى و یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە شارى پاریسى فەرەنسا بۆ خانوو دەگەڕێت، دەنگۆکانى جێهێشتنى بەرشەلۆنە زیادیان کرد و بەپێى ڕاپۆرتەکان لەوانەیە ئامادەکارى بێت بۆ ڕووکردنە یانەى پاریس سانجێرمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕى "ئۆکدیاریۆ"ى ئیسپانى (پێنجشەممە 4ى ئازارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، مێسى لە شارى پاریس دەستى کردوە بە گەڕان بەدواى خانوودا، ئەوەش واتاى ئەوەیە ئەگەرى ڕووکردنە یانەى پاریس سانجێرمان ئەگەرێکى بەهێزە.
لاى خۆیەوە ئیدواردۆ ئیندا ڕۆژنامەنوسى دیارى ئیسپانى بە ماڵپەڕەکەى وتووە، مێسى بەدواى خانوویەکدا دەگەڕێت بۆ کڕینى و لە شارى پریسیش یاریزانەکان لە سێ ناوچە نیشتەجێن.
ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، دوانیان لەناو شارەکەدایە و ئەوى تریان 15 کیلۆمەتر لە پاریسەوە دوورە کە نیمار داسیلڤاى بەڕازیلى لێ دەژى، لەوانەیە ئەو ناوچەیەى نیمارى لێیە بژاردەى مێسى بێت، ئەگەر بڕیاریدا ڕوبکات پاریس.