گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەستنی چ جۆرە کۆنگرەیەکی دەوێ؟

2019.05.31 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەستنی چ جۆرە کۆنگرەیەکی دەوێ؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیدا بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک بۆ یەکێتی دەکاتەوە کە تەبایی و یەکڕیزی نێو ئەو حزبە بپارێزێت و پتەوی بکات. . لەراگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا کە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو حزبەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، سەرباری هاتنەدیی بەشێك لەئامانجە سەرەكییەكان، بەڵام هێشتا زۆر ئامانج‌و ماف ماون بەدیبێن، كە پێویستیان بەخەباتی هەمەلایەنەی هەموولایەك هەیە. . لەبارەی دۆخی عێراقەوە لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، قۆناغێكی نوێ لەپرۆسەی سیاسی‌و حوكمڕانی هاتۆتە ئاراوە، پێویستە ئەم گۆڕانكارییانە بكرێنە دەرفەتی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا لەڕێگای گفتوگۆی بەرپرسیارانە‌و لەژێر رۆشنایی دەستوور، هەموو ماددەكانی دەستوور، بەبێ جیاوازی‌و گوڵبژێركردن، جێبەجێبكرێن، متمانە‌و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا زیاتر بچەسپێت‌و رێرەوی راستكردنەوە لەئەزموونی سیاسیی عیراقی دوای نەمانی رژێمی دیكتاتۆری‌و شۆڤێنی‌و جیاكاری، دەستپێبكرێت. . لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا باس لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسیەکان کراوە و ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای ئەوەی لایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی رێكەوتنی سیاسی‌و دواجاریش رێكەوتنی پێكهێنانی حكومەتیان ئیمزاكردووە، بەڵام هێشتا ناوەرۆكەكانیان نەكەوتۆتەسەر رێچكەی جێبەجێكردن. . جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، یەكێتی لەسەرەتاوە جەختیكردۆتەوە، لەشەراكەتی راستەقینە لەبڕیاردان‌و بەرپرسیارێتیی هاوبەش لەبەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان. . لەپرسی نێوخۆی یەکێتیشدا، لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، خۆسازدانەوەو نوێبوونەوەیەكی رەوای عادیلانەی ئۆرگانەكان‌و پێداچوونەوەیەكی ژیرانە بەشێوازی راپەڕاندنی ئەركەكان‌و كاروباری رێكخراوەیی، بەجۆرێك، كە لەئاست گۆڕانكاری‌و پێویستییەكانی خەباتی ئەم قۆناغە‌و قوربانییەكانی یەكێتی‌و گەلەكەماندا بێت. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، گەلی کورد چاوەڕوانی ئەوەیە یەكێتی-یەكی بەهێزتر لەمەیدانی خەباتدا ببینن، لەو روانگەیەشەوە راگەیەندراوەکە گرێدانی كۆنگرە بەپێویست دەزانێت و لەبارەی جۆری ئەو کۆنگرەیەش کە پێویستە ببەسترێت ئاماژە بەوە کراوە "پێویستە تەبایی‌و یەكڕیزیی یەكێتی پتەوتربكات‌و بەبەرنامە‌و وزەی نوێ یەكێتی بۆ راپەڕاندنی ئەركە چارەنووسسازەكانی داهاتوو و زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان، باشتر ئامادە بكات". . سبەینێ (1ی حوزەیرانی 2019)، 44 ساڵ بەسەر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، تێدەپەڕێت. .