گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکى لیژنەى دارایى: هەرێمى کوردستان ناتوانێت نەوت ڕادەست بکات

2021.03.04 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى لیژنەى دارایى: هەرێمى کوردستان ناتوانێت نەوت ڕادەست بکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، تائێستا کوتلە سیاسیەکان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پرۆژە یاساى بودجە و پێشى وایە، بەهۆى پابەندبونە دەرەکیەکانی، هەرێم ناتوانێت نەوت ڕادەست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوهام عوقەیلى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 4ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکردووە، لیژنەى دارایى سەرجەم ماددەکانى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ى تەواو کردووە."

 

باسى لەوەشکردوەتەوە، بەڵام تائێستا سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا ڕێککەوتن نەکراوە و خاڵى ناکۆک دەربارەى ڕادەستکردنى نەوتە بە کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتیمانی.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردوەتەوە، هەرێمى کوردستان هیچ بەڵێنێکى نەداوە بۆ ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا، ئەوەش وایکردووە فراکسیۆنەکان سوربن لەسەر ڕادەستکردنى نەوت بە سۆمۆ.

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشى وایە، بەهۆى پابەندبوونە دەرەکییەکانى لەگەڵ چەند وڵاتێک، هەرێمى کوردستان ناتوانێت نەوت رادەست بکات.