گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەبارەى ’’راگرتنى’’ ڤیزاى ئێران لە عێراق و هەرێم دەدرێت

2021.03.04 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى ’’راگرتنى’’ ڤیزاى ئێران لە عێراق و هەرێم دەدرێت

ناس کورد-

 

نوسینگەى وەرگرتنى ڤیزاى ئێران رایگەیاند، پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم رانەگیراوە و کونسوڵگەری ئێران لە شاری سلێمانی و هەولێر لەکارکردن بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئێستا وەرگرتنی ڤیزای ئێران لەرێگەی "کۆمپانیاکانی گردشگری سلامتەوە" دەبێت، خوازیاران دەبێت لەنوسینگە و کۆمپانیای باوەڕپێکراوی کوردستان داوای ڤیزای ئێران بکەن، لەماوەی 2 رۆژ بۆ هەفتەیەک وەڵامی داواکاری ڤیزاکە دەگەرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی لە نوسینگەو کۆمپانیای تر ڕەفزی فیزای ئێرانیان بۆ هاتۆتەوە، پێش ئەوەی سەردانی نوسینگەکە بکەن، پێویستە پەیوەندیان پێوە بکەن تاکو هاوکاریان بکەن و ڤیزایان بۆ وەربگرن.

 

هەروەها نوسینگەکە جەختیکردووەتەوە، سەرجەم گەشتیاران  لە رۆیشتن و گەڕانەوە پێویستە پشکنینی کۆرۆنا بکەن لەجۆری PCR لەهەر نەخۆشخانەیەکی حکومی عێراق بێت.