ناس کورد-
پزیشکێکی پسپۆڕی کرد دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات کە بەشێک لە ڤاکسینەکان کارگەریی لاوەکیان هەیە و مرۆڤ توشی هەندێک ئازار و ناڕەحەتی دەکەن، بەڵام شتێکی زۆر ئاساییە و هیچ مەترسییەکی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. عارف گۆران، پسپۆری نەخۆشییە هەناوییەکان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، "ھاورێی بەرێزم دکتۆرە نگین پەیوەندی پێوەکردم، دیاربوو دوای وەرگرتنی ڤاکسینی جۆری ئۆکسفۆرد — ئەسترازێنیکا تووشی تاو و ئازاری لەش و كهمێك نارەحەت ببوو، ھەولمدا بۆی روونبکەمەوە، کە ئەمە کاریگەری لاوەکی بەشێک لە ڤاکسینەکانە و شتێکی زۆر ئاساییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای وەرگرتنی پاراسیتامۆل دیاربوو دۆخی تەواو باشتر بوو، چونکە بهكارهێنانی ڤاكسین ههندێك كهس تووشی ئازار و تا و لەش داھێزران دهكات، ئەمەش كاریگهری لاوهكی ئهو ڤاكسینهیه، هیچ مهترسیهكی نیه و به تهنیا به بهكارهێنانی پاراسیتامۆل چارهسهر دهبێت و جێگای نیگهرانی و دڵهڕاوكێ نیه ."
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا پێنج هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای چینی لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و وەزارەتی تەندروستیی بەڕێکاری تایبەت بە خۆی ڤاکسینەکە بۆ ئەو کەسانەی لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنان بەکاردەهێنێت.