گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق: ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە نیشانەیان لەسەر دەرنەکەوتووە

2021.03.04 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق: ئەوانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە نیشانەیان لەسەر دەرنەکەوتووە

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرایدەکات، ئەوانەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە تائێستا هیچ نیشانەیەکى لاوەکییان تێدا دەرنەکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق (پێنجشەممە 4ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، ڕێژەى پێشوازیکردنى هاوڵاتیان لە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە ناوەندەکانى ناونوسین باشە، بەڵام ناوبەناوە.

 

باسى لەوەشکردووە، لەئێستادا وەزارەت تەرکیزى خستوەتە سەر کارمەندانى پزیشکى و تەندروستى، ئەو بڕە ڤاکسینەى هاتبوو گەیشتووتە پارێزگاکان و هەرێمى کوردستان و پرۆسەى کوتان بە ڤاکسینەکە دەستى پێکردووە.

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق هێماى بۆ ئەوەشکردوە، تائێستا هیچ نیشانەیەکى لاوەکى مەترسیدار یاخود مامناوەند لەو کەسانەدا دەرنەکەوتووە کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

 

ڕۆژى سێشەممە وەزارەتى تەندروستى عێڕاق دەستى کرد بە دابەشکردنى ڤاکسینى "سینۆفارم"ى چینى و لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش دابەشکران و دەستکرا بە کوتانى کارمەندانى پزیشکى.