ناس کورد-
دواى ئەوەى لە شارى ئێکستەرى بەریتانیا گەنجێک بەناوى کریستۆڤەر مایەر بە تۆمەتى کوشتنى کچێک و پارپە پارچەکردنى دەستگیر کرا، دەرکەوت کوردە و خەڵکى هەرێمى کوردستانە و لەئێستاشدا دادگایى دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی تۆڕى BBCى بەریتانى (چوارشەممە 4ى ئازارى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەپێى گێڕانەوەکان لە دادگا کاتێک لۆرەین کۆکسى تەمەن 32 ساڵ لە شەوى یەکى سپێپتەمبەرى پێشوو لەگەڵ هاوڕێکانیدا مادەى کحولی خواردووەتەوە و دواتر بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتووە، لە ڕێگەدا عزام مەنگوڕى تەمەن 24 ساڵ کە خۆى وەک "کریستۆڤەر مایەر" ناساندووە لێى نزیک بووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، هەردووکیان بە ڕەزامەندى خۆیان لە شوێنێکى چۆڵدا سێکسیان کردووە.
بەپێى قسەکانى "کیمۆن لاوس" داواکارى گشتى دواتر عزام ئەو خانمەى بانگهێشت کردوە بۆ ماڵەکەى کە شوقەیەک بووە لەسەروى دوکانێکى کەباب، دواتریش کوشتویەتى، دوابەدواى ئەوەش پارچە پارچەى کردووە، ئەوەشى لەماوەى هەفتەیەکدا کردووە کە کاتى کوشتنى تا 8ى مانگ بووە کە تێیدا دەستگیر کرا.
بەپێى ئەو بەڵگانەى لە مۆبایلەکەى مەنگوڕیدا دۆزراوەتەوە، پێشتر سەیرى ڤیدیۆى بڕین و لێکردنەوەى پارچەکانى جەستەى مرۆڤى کردووە، بەپێى وتەى پزیشکانى دەرونیش هەندێک مرۆڤ جۆرێک لە نەخۆشى دەرونیان هەیە کە گرنگى بە بڕینەوە دەدەن.
بەپێى لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس، لە کامێراکانى چاودێریەوە دەردەکەوێت کە مەنگوڕى ئەو خانمەى بانگهێشت کردووە بۆ شوقەکەى، هەروەها پێش ئەوەش پێداویستى و ڕاخەرى کڕیوە بۆ ئەوەى خوێن بەر ئەرزى و کەلوپەلى ماڵەکەى نەکەوێت، دواتریش لە ڕێگەى ناردنى نامەوە بە مۆبایلەکەى لۆرەین هەوڵى ئەوەى داوە کە دایک و باوکى کچەکە بەوە ڕازى بکات کە ماڵ جێدەهێڵێت و دەچێت ژیانێکى نوێ دەستپێدەکات و ناشیەوێت کەس پەیوەندى پێوە بکات، بەڵام کەسوکارەى گومانیان بۆ دروست دەبێت و پەیوەندى بە پۆلیسەوە دەکەن.
تائێستا سەرەڕاى هەموو بەڵگەکان مەنگوڕى ڕەتیدەکاتەوە کە لۆرەینى کوشتبێت، سەرەتاش خۆى وەک کریستۆڤەر مایەر ناساندوە بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە ناوى عزام مەنگوڕییە و خەڵکى هەرێمى کوردستانە و لە تەموزى 2020ەوە چووەتە بەریتانیا و داواى مافى پەنابەرى کردوە، بەڵام داواکەى رەتکراوەتەوە و مەترسى ناردنەوەى لەسەر بووە.