گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم: بەفر و باران دەبارن

2021.03.04 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم: بەفر و باران دەبارن

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ شەپۆلێکی باران و بەفبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو شەو بەردەوامی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشاسی (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "سبەینێ ھەینی لە ئەنجامی درێژبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بە ھەوری تەواو بۆ نیمچە ھەور دەمێنێتەوە لەگەڵ بارانبارینی پچر پچر بە رێژەی مامناوەند لەھەندێک کات و ناوچەدا و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرمی بەتێکرای 5 پلەی سلیزی نزمدەبنەوە کەش سارد و شێدار دەبێت لەناوچە شاخاوییەکاندا تەمومژی چر دروست دەبێت ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و لەسەرجەم ناوچەکان کۆتای پێدێت."

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی، "بەھۆی بەرزی رادەی شێی ھەوا لەمەودای شەوی ھەینی لەسەر شەمە پێشبینی دروستبوونی تەمومژی چڕ دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان و تا پێش نیوەرۆی رۆژی شەمە 5ی ئادار کاریگەری ئەو تەمومژە بەردەوامی دەبێت و مەودای بینین بەرادەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، بۆیە پێویستە شۆفێران بە وریایەوە ھاتووچۆ بکەن . "