ناس کورد-
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەولێر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلن ئاگاداردەکەنەوە کە لە بەرواری 7 تاوەکو 25ی ئەم مانگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاری، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی تۆمارنەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر هەر ڕێکارێک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات كه خوار مۆدێلن و تۆمار نه‌كراون، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه، ده‌توانن له‌به‌رواری 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3 و له‌ڕۆژانی فه‌رمی ده‌وامدا واتا ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه و سێشه‌ممه و چوار شه‌ممه، له‌كاتژمێر 1:30 پاش نیوه‌ڕۆ تا کاتژمێر 5:00سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن له‌تاسڵوجه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوكات له‌كاتی پشووی فهرانبهرانیشدا واتا ڕۆژانی شه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا، خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خوارمۆدێلن و تۆمارنه‌كراون هه‌ر به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ده‌توانن له‌كاتژمێر 9:30 تا 5:00 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی خوار مۆدێل و تۆمارنه‌كراو ئه‌گه‌ر له ئیداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بن، ده‌توانن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆكانی خۆیان بكه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هاتوچۆی سلێمانی."
هاوکات، لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش بەهەمانشێوە داوای لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلن کردووە، له‌به‌رواری 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3 و له‌ڕۆژانی فه‌رمی ده‌وامدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن بەمەبستی پڕکردنەوەی فۆڕم."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی ھەرێم (4ى ئازارى 2021) لەبڵاونامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاگادارى خاوەنى ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان واتا خوار مۆدیلی ( ٢٠١٩/٢٠٢٠/٢٠٢١ ) دەکات سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمێکى تایبەت بە کۆکردنەوەى زانیارى و ئامار.