گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نەخۆشخانەیەکى ئیمارات

گرانترین دەرزى لەجیهان لەمنداڵێکى عێراقى درا

2021.03.04 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
گرانترین دەرزى لەجیهان لەمنداڵێکى عێراقى درا

ناس کورد-

 

لەسەر ئەرکى سەرۆک وەزیرانى ئیمارات ئەمڕۆ گرانترین دەرزى لەمناڵێکى نەخۆشى عێراقى درا لەنەخۆشخانەیەکى ئەو وڵاتە، کە دووچارى نەخۆشى پوکانەوەى دەرمانەکانى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "الإمارات اليوم" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەرپرسانى نەخۆشخانەى جەلیلەى تایبەتمەند لە دوبەى جەختیانکردووەتەوە کە لاڤین دەرزییەکەى لێدراوە، وەک سەرەتاى قۆناغى چارەسەرکردنى کە سێ مانگ دەخایەنێت.

 

شێخ محمەد ڕاشد ئال مەکتومى جێگرى سەرۆکى دەوڵەت و حاکمى دوبەى تێچووى چارەسەرى ئەو مناڵە عێراقیەى لەئەستۆ گرتووە کە دووچارى نەخۆشى پوکانەوەى دەرمانەکانى دڕکە پەتک بووە.

 

بەهاى ئەو دەرزییەى کە لەو مناڵە دەدرێت 8 ملیۆن دۆلارە و نەخۆشیەکەش بەیەکێک لەدەگمەنترین نەخۆشیەکانى جیهان دادەنرێت کە گرانترین چارەسەریشیى بۆ پێشنیار دەکرێت و ئەو نەخۆشییە بۆ ماوەیە و لەرێگەى ژینتانى خانەکانەوە دەگوازرێتەوە و لێکەوتەى خراپى بۆ سەر کەسى توشبوو هەیە.