گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕؤکی کۆبوونەوەکە

هاوسەرۆک و بەرپرسە سەربازییەکانی یەکێتی و هاوپەیمانان کۆبوونەوە

2021.03.04 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆک و بەرپرسە سەربازییەکانی یەکێتی و هاوپەیمانان کۆبوونەوە

ناس کورد-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەرپرسەر سەربازییەکانی ئەو حزبە و نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان لە بارەگای هێزەکانی 70 کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " لە بارەگای ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە فەرماندەیی ھێزەکانی 70 بە ئامادبوونی لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەیی ھێزەکانی 70 و زۆرێک  لە ئەندامانی ھەیئەی فەرماندیی ھێزەکانی 70 لەگەڵ نوێنەری ھێزەکانی ھاوپەیمانان کۆبووینەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە کۆبوونەوەکەماندا ڕەوشی  سنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە و جمجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعشمان لە سنورەکە تاوتووێکرد."