ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە فۆرمى وانەبێژى دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى لیژنەی ووردبینی کردن و دانانی وانەبێژانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، فۆرمەکە دەدرێت بە دەرچووانى پێنج بەش.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری دەرچووانی ئەم بەشانەی لای خوارەوە دەکەین
سەردانی هۆبەی ئای تی لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ بکەن ڕۆژانی ( شەممە و یەکشەممە ) ڕێکەوتی ٦ و ۷ /۳ کاتژمێر ( 8:30 بۆ ۱۱) بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی .
مەرجەکان :-
۱- پێویستە کارتی زانیاری پێ بێت و دانیشتووی سنوری قەزای چەمچەماڵ بێت .
۲- تەنها لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا فۆرم دابەش دەکرێت .
۳- پێویستە پشتگیری دەرچوونی بەشەکەی ئامادە بکات لە کاتی گەڕاندنەوەی فۆرمەکەدا .
بابەتەکان /
۱- بیرکاری بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ( دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە ، زانست ، پەروەردەی بنەڕەت و بنیات ، پەیمانگای کۆمپیوتەر سەر بە وەزارەتی پەروەردە ) .
۲- هونەرو وەرزش دەرچووانی سەرجەم کۆلێژو پەیمانگاکان .
۳- زانست بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ، دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە ، پەروەردەی بنەڕەت ، زانست ، بنیات . تەنها بۆ ئاغجەلەر و گوندەکانی دەوروبەری
٤- ئینگلیزی بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ، دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە ، بنەڕەت
.
تێبینی / جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە لە ئێستادا فۆرم بە هیچ بەشێکی تر نادرێت ، لە بەرئەوەی بەشەکانی تر فۆرمی ساڵی پاریان ماوەو بە پێی ڕێنمایی ب . گ . پ . سلێمانی کار لەسەر ڕیزبەندی ساڵی ۲۰۱۷ دەکرێت .
لیژنەی ووردبینی کردن و دانانی وانەبێژ لە ب. پ .چەمچەماڵ