گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەى هاتوچۆ بۆ شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی

2021.03.04 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەى هاتوچۆ بۆ شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رەخنە لە بڕیارەکەى هاتوچۆى هەرێم دەگرێت لەبارەى ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و دەڵێت، "بۆ شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی ھاتووچۆی ھەرێم  (4ى ئازارى 2021) لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاگادارى خاوەنى ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان واتا خوار مۆدیلی ( ٢٠١٩/٢٠٢٠/٢٠٢١ )  دەکات سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمێکى تایبەت بە کۆکردنەوەى زانیارى و ئامار.  

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بەنایاسایی و لە لایەن بەرپرسانەوە داخڵکران، نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.

 

وتیشى "ئێستاش ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەم ئۆتۆمبیلانە ژمارەیان پێبدرێت و شەرعیەتی بدرێتە کاری قاچاخچێتی ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ قاچاخچیەکان بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن ئۆتۆمبیل بە فەرمی داخڵ مەکەن و لە ڕێگای ئەم قاچاخچیەکانەوە بیھێنن لە ئەنجامدا ھەر ژمارەی پێدەدرێت!".

 

عەلى حەمەساڵح دەڵێت "قاچاخچییەکان بۆ ھەر ئۆتۆمبیلێکی گرانبەھا  ٧ ھەزار تاوەکو ١١ دۆلاریان وەرگرتوەو لە خاڵی سنوری و بازگەکان داخڵیان کردووە!".

 

دەشڵێت "بەشێک لە بەرپرسان وەزارەتی ناوخۆ پێداگیری دەکەن ئەم ئۆتۆمبیلە خوار مۆدێلانە ژمارە بکرێن و بەبیانوی ئەوەی گرفت دروستدەکات! بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بچوکترین ھەڵوێستی نەبوو بەرامبەر قاچاخچیەکان لە کاتی داخڵبون!! بەشێک لە بەرپرسانی ناوخۆش خۆیان یان کەسوکاریان لەم ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە".

 

"بە دڵنیایی ئەم بڕیارە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە دەرنەکراوە لای خەڵکی ھەژارەو مەلیکەی پێدەوترێت چونکە ماوەیەک پێش ئێستا ویستیان دەستبەسەر ھەمویاندا بگرن، بەڵکو لەبەرخاتری ئۆتۆمبیلە گرانبەھاکانی وەک ڕۆز رایس و لێکزس و مارسیدس ...... ھتد، دەرکراوە کە بەشێکی زۆریشی تائێستا نەفرۆشراوەو لە گەراج و باخەکاندا ڕاگیراون و چاوەڕێی بڕیاری ژمارە کردنن و قازانجی گەورەن" عەلى حەمەساڵح واینوسیوە.

 

جەختیشدەکاتەوە، دڵنیایی داخڵکردنی ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە قاچاخ لە لایەن بەرپرسان و دواتر بڕیاری پێدانی تابلۆ لەماوەی ڕابردودا بازرگانیەکی ڕەش بووە.