ناس کورد-
دهستهی دەستپاکى عێراق ناوى ئەو بەرپرسانەى عێراقى بڵاوکردەوە کە فۆڕمى ئەستۆپاکى دارایی خۆیان بۆ ساڵى 2021 ئاشکرا کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەى دەستپاکى عێراق (4ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ناوى ئەو بەرپرسانەى ئاشکرا کردووە کە فۆڕمى ئەستۆپاکى دارایى خۆیان بۆ ساڵى 2021 پڕکردۆتەوە و بۆ دەستەکە گەڕاندوویانەتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕێژەى ئاشکراکردنى ئەستۆپاکى لەلاى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بریتى بووە لە سەدا سەد و لە پەرلەمانى عێراق لەسەدا 70,8 بووە و لە ئەنجومەنى وەزیران لەسەدا 78,3 بووە و لە پارێزگارەکان لەسەدا 46,7 بووە.