گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

یەکەم لێدوانى ئێران لەبارەى هێرشەکەى عەینولئەسەد

2021.03.04 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى ئێران لەبارەى هێرشەکەى عەینولئەسەد

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران گومانى وڵاتەکەى خستەڕوو لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئەمدواییەى سەر بنکەى سەربازى عەینولئەسەدى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (4ى ئازارى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، هێرشەکانى ئەمدواییەى عێراق و ئەم هێرشەى دواییان بۆ سەر بنکەى سەربازى عەینولئەسەد هێرشى گوماناوین.

 

زادە گومانى وڵاتەکەى خستەڕوو لەبارەى هێرشەکانەوە و رونیکردەوە کە گومانیان هەیە ئیسرائیل ڕۆڵى لەو هێرشانەدا هەبێت.

 

وتیشى، ئیسرائیل بەو کارانە دەیەوێت ئاسایش و ئارامى عێراق تێک بدات.

 

لێدوانەکە لەکاتێکدایە کە ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز (4ى ئادارى 2021) لەهەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لەسەر زارى دوو بەرپرسى ئەمەریکییەوە بڵاوى کردەوە، هێرشە موشەکیەکەى  ئەمدواییە بۆ سەر هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق  شوێنپەنجەى گروپەکانى سەر بەئێرانى لەسەر دەرکەوتووە بەڵام وەزارەتى بەرگرى ئەڵێت هێشتا زووە بۆ گەیشتنە ئەنجامەکان.  

  

پنتاگۆن لەسەر ڕووداوەکە باسى لەوەش کردووە، هیچ هەواڵێک لەسەر برینداربوونى سەربازە ئەمەریکییەکان نیە بەڵام خانەنشینێکى مەدەنیى ئەمەریکى لەکاتى هێرشەکەدا بەجەڵتەى دڵ گیانى لەدەستداوە.  

  

پنتاگۆن ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، پێدەچێت موشەکەکان لەبنکەیەکى خۆرهەڵاتى بنکەى عێراقییەوە وەشاندرابێت کەساڵى ڕابردووش لەلایەن موشەکى بالیستیى ئێرانیەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج.