گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق خوازیارە زووتر بكرێتەوە

كردنەوەی دەروازەی دووەمی عێراق _توركیا لەدەرەوەی هەرێم سەرهەڵدەداتەوە

2021.03.04 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
كردنەوەی دەروازەی دووەمی عێراق _توركیا لەدەرەوەی هەرێم سەرهەڵدەداتەوە

ناس كورد_

ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی نزیك لە پارتی حوكمڕانی توركیا بڵاویكردەوە "هەوڵی بێوچان بۆ کردنەوەی دەروازەی ئۆڤاکوێی بەردەوامە كە ئامانج لێی بەستنەوەی ئەوروپا و کەنداوە بەیەكترەوە لە چوارچێوەی ڕێگای ئاوریشم كە پرۆژەیەكی ستراتیژیی چینییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (4 ئازاری 2021)  دەروازەی ئۆڤاکوێی بە پرۆژەیەکی ستراتیژی ناودەبات و باس لەوە دەكات لە قۆناغی دووەمدا ئۆتۆبان و هێڵی شەمەندەفەر لەخۆ دەگرێت بۆ بە یەکگەیاندنی ئەوروپا و دەوڵەتانی کەنداو لە ڕێی ئەو دەروازەیەوە.

 

هەمان ڕۆژنامە دیدارێکی لەگەڵ ناسر بەندەری وەزیری گواستنەوەی عێراق ساز کردووە کە ناوبراو تێیدا دەڵێت عێراق خوازیارە ساتێک زووتر دەروازەکە بکرێتەوە و ڕاشیگەیاندووە کە مانگی داهاتوو ئەنجامی باشیان دەستگیر دەبێت لەمبارەیەوە.

 

لە ئێستادا تاقە دەروازەی پێكەوە بەستنی عێراق و توركیا ئیبراهیم خەلیلی زاخۆیە و ساڵانێكی زۆرە توركیا لەگەڵ عێراق لەهەوڵدایە لە رێگەی موسڵەوە دەروازەی دووەم بكاتەوە كە بەخاكی هەرێمدا گوزەر نەكات.

ئەگەرچی باوەڕ وەهایە هەولێر و هەرێمی كوردستان ناوەندی نفوزی توركی بن لەناوچەكە، بەڵام ئەنقەرە لە ئەوپەڕی باكووری عێراقەوە تا دەگاتە بەسرە لە جموجوڵ و چالاكیدایە و بەمدواییانەش، لە ناوچەكانیتر زیاتر چالاكی خۆی لە بەسرە چڕ كردووەتەوە.

 

 لەم میانەیەشدا ئەنقەرە بڕی پێنج ملیار دۆلاری وەك سپاردەی بانكی داناوە بۆ عێراق تا لە پرۆژەی وەبەرهێندا بیخاتەگەڕ و ئامانجیشی لەمە بەقسەی وەزیری دەرەوە مەولود چاوش ئۆغلۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕە بۆ 100 ملیار دۆلار لە كاتێكدا ئێستا لە دەوروبەری 10 ملیار دۆلاردایە.

 

me_ga.php?id=2772