گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواترینیان لە ئەنبار بوو

ڕاپۆرتێكی لەندەنی تیشك دەخاتەسەر ئامانجی هێرشە موشەكییەكان

2021.03.04 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێكی لەندەنی تیشك دەخاتەسەر ئامانجی هێرشە موشەكییەكان

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە ئامانج لە هێرشە موشەكییەكانی ئەمدواییەی سەر ئەنبار تاقیكردنەوەی كاردانەوەی ئیدارەی بایدنە كە ئاخۆ ئەم دۆخە قبوڵ دەكات یان تەنها پەرچەكرداری راستەقینەی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە ( 4 ئازاری 2021)  ئاماژە بەوەش دەكات میلیشیا چەكدارەكان بەجددی هێرشەكانی ئەمەریكایان لەسەرسنوری سوریا وەرنەگرتووە كە باوەڕ وەهایە زیاتر لە 22 چەكداری كوشتبێت و دەیانەوێت ئەمەریكییەكان پەلكێش بكەن بۆ گرژییەكی حساب بۆ نەكراو لەپێناو ئاڵوگۆڕكردنی هێوری لە عێراق بەدۆسیەیتر لەناوچەكە.

 

دوا هێرشی موشەكی لەپاش هێرشەكانی ناوەڕاستی شوباتی هەولێر و دواتر بنكەی بەلەد و ناوچەی سەوزی بەغدا، هێرشكردنە سەر بنكەی عەینولئەسەدی ڕومادێ بوو كە لە ناوچەیەكی بیابانەوە ئەنجامدراوە و موشەكەكان لەو جێگایە داكەوتووەن كە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و ئەفسەرانی سوپای ئەمەریكای لێیە، لە هێرشەكەشدا بەڵێندەرێك بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەكاتی ڕاكردن بۆ ژێرزەمین گیانی سپاردووە.