گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەخشەى ئەو ناوچانەى شەپۆلە بارانبارینەکەى ئەمڕۆ دەیانگرێتەوە

2021.03.04 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەى ئەو ناوچانەى شەپۆلە بارانبارینەکەى ئەمڕۆ دەیانگرێتەوە

ناس کورد-

کەشناسێکى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، پێشبینى بەردەوامى کەشوهەواى باراناوى لەچەند ناوچەیەکى خۆرئاوا و باکورى عێراق دەکرێت کە هەورە بروسکە و تاوە بارانى بەخوڕیشى لەگەڵدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نائیل عەلیى کەشناسى دیارى عێراقى (4ى ئازارى 2021) لەمیانەى ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە  ڕایگەیاند، پێشبینى ئەوە دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆیەکى شێدار کاریگەرى بکاتە سەر ناوچەکانى باکور و خۆرئاواى عێراق و بەتایبەت بەکردارەکى لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە)وە دەستپێبکات و تا ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت. 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەشارەکانى دهۆک تاوە باران دەبێت و هەولێر و سلێمانى و تاوە تاو بەخوڕ دەبێت و چەند ناوچەیەکى کەرکوکیش بارانى بەخوڕ دەیانگرێتەوە.

 

پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (چوارشەممە 3ی ئاداری 2021)  ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت سبەى پێنجشەممە لە بەرەبەیانەوە باران بارین لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێم و سنورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە شێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مام ناوەند دەست پێ بکات."  

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە مەودای باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێ ناوچەى باشور و دەور و بەرى پارێزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت."  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها پێشبینى دەکرێ ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت. "