گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق لەبارەى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان

2021.03.04 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق لەبارەى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان

ناس کورد-

وتەبێژى کەتیبەکانى حیزبوڵڵا لە عێراق لەبارەى سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى پاپاى ڤاتیکان رایگەیاند کە ناکرێت زۆر گەشبین بین بەو سەردانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوعەلى عەسکەرى، وتەبێژی کەتیبەکانى حیزبوڵڵا لە عێراق (4ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "پێویستە زۆر گەشبین نەبین بە سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان بەوەى ئاشتەوایى بۆ وڵاتەکەمان دەهێنێت".

 

عەسکەرى دەشڵێت "واباشتر بوو پاپا بەر لەوەى چاکسازیى لە شوێن و جێگەى تردا بکات چاکسازیى لە دەوڵەتەکەى خۆیدا بکردایە کە روبەرى دەوڵەتەکەى هێندەى روبەرى بەشێکى شارى سەدر نابێت لە بەغدا.  

 

وتەبێژەکەى کەتائیبى حزبوڵاى عێراق گومانى خۆیان دەخاتەڕوو لەبارەى هەڵبژاردنى شارى ئور بەڕووى ئەو دیالۆکە ئاینییەى کە باس دەکرێت.

 

هاوکات ستایشى ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد و داواى بەردەوامبوونى ئەو هێرشانەش دەکات.

 

ئەوەشى رەتکردەوە کە ئەوان هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێکیان لەگەڵ حکومەتى عێراق کردبێتەوە وەک لە هەندێک لە ناوەندەکان باسى لێوە دەکرێت.