ناس کورد-
50 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق واژوویان کۆکردووەتەوە و داوا لە حکومەت دەکەن، لەکاتی سەپاندنی کەرەنتینەی گشتیدا هاوولاتيان بە بڕە پارەیەک قەربووبکرێنەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێڕەی بەڵگەنامەیەک کە ( 3ی ئازاری 2021) وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، "وەفا حسێن سەلمان، پەرلەمانتاری عێراق بەفەرمی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە یاسایەک دەربکەن کە هاوولآتيان لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و سەپاندنی کەرەنتینەی گشتیدا بەبڕێک پارە قەربووبکرێنەوە".
لەبەڵگەنامەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، "میکانزمی قەرەبووکردنەوەکە دەبێت لەسەر بنەمای فۆرميی خۆراک بکرێت".
پەرلەمانتارەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دۆخی سەختی تەندروستيی و ئابوریی هاوڵاتیانی عێراق پێویست بەوە دەکات کە پەلە بکرێت لە ئەنجامدانی ئەوهەنگاوە".
لەبەڵگەنامەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، کە پەنجا پەرلەمانتاری عێراق واژوویان بۆدەرکردنی ئەو یاسایە کۆکردووەتەوە ولیستی ناوەکانیش هاوپێچ کراوە لەگەڵ بەڵگەنامەکدا.