گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کلیپەکە ببینە

بەشداریکردنی کچە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسییەکان لە کلیپێکی ئێرانیدا هەرا دەنێتەوە

2021.03.03 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

دەرکەوتنی کچە ئەکتەرێکی ئەمەریکیی فیلمە سێکسییەکان لە ڤیدیۆکلیپی گۆرانبێژێکی ئێرانی، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تۆڕە دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمەریکی کە ( 3ی ئازاری 2021) بڵاوکراوەتەوە، "میدیاکانی ئێران ئەوەیان ئاشکراکردووە کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە  لێکۆڵینەوەیان لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی میوزیکیی گۆرانبێژی پۆپی ئێرانی (ساسی) کردووە کە تێیدا کچە ئەکتەرێکی ئەمەریکیی فیلمی سێکسییەکان تێیدا بەشداری کردووە و لەپاڵیدا سەما دەکات".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، " گرتە ڤیدیۆیەکە لە ئەپلەکێشنی (ڕۆپیکا) بڵاوبووەتەوە کە ئەوەش وایکردووە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران ڕەخنەی لێبگرن".

 

ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە باسی لەوەکردووە، گۆڕانییەکەی ساسی ناوی " تاران تۆکیۆ"یە و لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و ئەو کچە ئەکتەرەشی کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە ناوی ئەڵێکس تەکساسە کە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسیەکانی ئەو وڵاتەیە.

 

بەگوێرەی حوڕە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەخنەیەکی زۆر ئاراستەی ساسی کراوە و زۆرێک لە ئێرانییەکان پێیانوایە ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر گەنجان.

 

ساسی تەمەنی 32 ساڵ، ناوی ڕاستەقینەی "سەسەن ییوتی"یە، لەنێو هەرزەکارانی ئێراندا ناوبانگێکی زۆری هەیە، سەرەتا پێش ئەوەی ئێران بەجێبهێلێت لەساڵی 2009 دا بە نهێنی گۆرانی وتووە.

 

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی گۆرانییەکەی ساسی لە کاتێکدایە کە پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە  قەدەغەی سەیرکردنی ڤیدیۆی ئەو گۆرانیبێژەیان کردبوو، بەڵام زۆرێک لە گەنجان و هەرزەکارانی ئەو وڵاتە سەرباری ئەو ڕێگرییکردنە  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ یەکتری شێری دەکەن.