گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارانبارین

وادەی شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم

2021.03.03 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستپێبکات و لە شەودا سەرجەم ناوچەکانی هەریمی کوردستان بگرێتەوە و تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (چوارشەممە 3ی ئاداری 2021)  ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت سبەى پێنجشەممە لە بەرەبەیانەوە باران بارین لە ناوچەکانى ڕۆژئاوای هەرێم و سنورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە شێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مام ناوەند دەست پێ بکات."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە مەودای باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێ ناوچەى باشور و دەور و بەرى پارێزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها پێشبینى دەکرێ ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت. "

 

هاوکات کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمەى خوارەوەش ڕێژەى بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

 

 پیرمام 0.2 مل

 مێرگەسۆر 1.0 ملم

  بارزان 0.8 ملم

 سلێمانى 1.2 ملم

 پێنجوێن 2.0 ملم

 هەڵشۆ 3.0 ملم

 ماوەت 1.4ملم

 قەڵادزێ 1.6 ملم

 دهۆک 3.9 ملم

 زاخۆ 0.1 ملم

 شاریا 0.6 ملم

 ئاکرێ 0.4 ملم

 کرکوک دڵۆپ دڵۆپ