گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پنتاگۆن: وەبەرهێنەکە لەکاتى هێرشە موشەکییەکە بە جەڵتەى دڵ مردووە

2021.03.03 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
پنتاگۆن: وەبەرهێنەکە لەکاتى هێرشە موشەکییەکە بە جەڵتەى دڵ مردووە

ناس کورد- 

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا "پنتاگۆن" ئاشکرایکرد، ئەو وەبەرهێنەى لەکاتى هێرشە موشەکیەکەى سەر بنکەى ئاسمانى "عین الاسد" گیانى لەدەستداوە، بەهۆى جەڵتەى دڵەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (چوارشەممە 3ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى هێرشە موشەکیەکەى ڕۆژى چوارشەممە بۆ سەر بنکەى ئاسمانى "عین الاسد"، وەبەرهێنێکى مەدەنى گیانى لەدەستداوە.

 

سەبارەت بە هۆکارى گیان لەدەستدانەکەى هاتووە، هۆکارى گیان لەدەستدانى بەهۆى جەڵتەى دڵەوە بووە، ئەوەش لە ئەنجامى هێرشە موشەکییەکە.

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 10 موشەکى جۆرى گراد نران بە سەربازگەى "عین الاسد"ەوە لە پارێزگاى ئەنبار و جگە لە گیانلەدەستدانى ئەو وەبەرهێنە بەهۆى جەڵتەى دڵەوە، هیچ زیانێکى گیانى بەدواوە نەبوو.