ناس كورد-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، دوودڵ نابن لە بەکارهێنانی هێز لە ئەگەری بوونی مەترسی لەسەر ژیانی ئەمەریکییەکان لە عێراق، وەک ئەوەی چۆن پێشتر وەڵامی هەڕەشەکانی میلیشیا عێراقییەکانیان داوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا ئەمەریکییەکان ( 3ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، " دوودڵ نابین لە پەنا بردن بۆ وەڵامی سەربازی بۆ پاراستنی ئەمەریکییەکان، وەک ئەوەی پێشتر لەوەڵامدانەوەی میلیشیا عێراقییەکان کردمان".
بلینکن، جەختیلەوەکردووەتەوە، "ئیدارەی سەرۆک بایدن بڕیاریداوە دیپلۆماسییەت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی جیهان بەکاربهێنێت".
هەڕ ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆشکی سپی، جەختیکردەوە، لە ئێستادا تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەکانی سەربنکەی سەربازی عین ئەسەد دەکەن.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 3ی ئازاری 2021) نزیکەی 10 موشک ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەلئەسەد کرا کە لەئیستادا هێزەکانی ئەمەریکای تێیدا جێگیرە، بنکەکە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان لە هێرشەکەدا بەڵێندەرێکی مەدەنی ئەمەریکی کوژراوە.