ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عەین ئەسەد کرد و ڕایگەیاند، دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه و ئارامى و سهقامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مهترسييهكى راستهقينهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (چوارشەممە 3ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "زۆر به تووندى سه‌ر كۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سهركردايهتيى ئه‌مه‌ريكا له بنكه‌ى عهينولئهسهدى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك گيانى له‌ده‌ست دا، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كهسوكارىی قوربانييه‌كه ده‌كه‌م، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دووبارهبوونهوەى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ پشتگيریى و هاوكاريكردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقە و ئارامى و سهقامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مهترسييهكى راستهقينهوه".
جەختیشیکردووەتەوە، "بێگومان عێراق له دۆخى ئێستايدا هێشتا پێويستى به به‌رده‌واميى هاوكارى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ ڕێگرى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى ئه‌و رێكخراوه تيرۆرستييهى رۆژ به رۆژ هه‌ڕه‌شه و مهترسييهكهى زياتر ده‌بێت و كرده سه‌ربازييه‌كان و جموجۆڵه تيرۆریستييهكانى فراونتر ده‌بن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواش له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته و گه‌لانى عێراق ده‌كات، "به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حيسابى بهرژهوهندييهكان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى پێكدادان و يهكلاكردنهوهى ململانێكان".