گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوو پەرلەمانتار: قسەکانی لاهور شێخ جەنگی ئاماژەیەکی مەترسیدارە

2021.03.03 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەرلەمانتار: قسەکانی لاهور شێخ جەنگی ئاماژەیەکی مەترسیدارە

 

ناس کورد-

لە پەیامێکی هاوبەشدا، هەردوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان ئەبوبەکر هەڵەدنی و عەلی حەمەساڵح، ڕایانگەیاند، قسەکانی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی فشارەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئازادکردنی ئەو سێ کەسەی لەسەر هێرشکردنەسەر غالب محەمەد دەستگیرکران، ئاماژەیەکی مەترسیدارە و واتە، پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیکات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە وەک خۆی:

 

ئاماژە ترسناکەکان

 

سێ ئەفسەر بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیرکران، لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەموو حکومەت و بەتایبەت سەرۆکی حکومەت تۆمەتبار دەکات بەوەی فشاریان کردوە بۆ ئازادبونیان!!!

ئەم قسانە ئاماژەیەکی مەترسیدارە، واتە: سەرۆکی حکومەت بەرگری لە کەسانێک دەکات لە پشتی ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدە!!

سەرۆکی حکومەت بۆ پێداگیرە لە ئازادکردنی ئەم سێ کەسە!!

لاھور شێخ جەنگی، پێماندەڵێ: لە ژێر فشاری سەرۆکی حکومەتدا ئەم سێ ئەفسەرە بەردراون!!! ئەی ڕۆڵی ئێوە چیە؟

بە لێکدانەوەی قسەکانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئازادبوونی ئەو سێ کەسە.. واتە: پارتی چی بوێت لە سلێمانی دەیکات و ئەمانیش ھیچ دەسەڵاتیان نیە!!

 

وتەبێژی حکومەتیش، بەناوی ھەموو لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەتەوە بەیانێکی دەرکردوە.. کەیسی ھەردوو کۆچکردوو ئامانج بابانی و لانە خان و منداڵەکانی بە تیرۆر ناوبردوە! دەتانزانی تیرۆرە بۆچی تاوەکو ئێستا لێی بێدەنگ بوون!!! چی بە کەسوکاریانو ھاوڵاتیانی کوردستان دەڵێن! لە کوێی دونیا ھەبوە حکومەت بەرامبەر تیرۆری ھاوڵاتیانی خۆی بێدەنگ بێت!!

 

دەستگیرنەکردنی تاوانباری ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو پەیامی ھاوسەرۆک و وتەبێژی حکومەت ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، ژیانی کەس لەکوردستان پارێزراو نیەو حوکمڕانی لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، تائێستاش ئەم دوو ھێزە بێدەنگ بون لە تاوانی یەکتر!!

ئەم بێمتمانەی درەستکردنە لە ھەموو شت مەترسیدارترە!!

 

دەبێت دەزگای ئەمنی لە سلێمانی ڕونکردنەوە بدات لەسەر بکەری راستەقینەی پشت ھێرشکردنە سەر غالب محەمەدو ئازادبوونی ئەو سێ کەسە..

ھیوامان وایە، ھێزو لایەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ھەڵوێستی جدیان ھەبێت.

 

عەلی حەمە ساڵح      ئەبوبەکر ھەڵەدنی

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لاهور شێخ جەنگی بۆ مەسرور بارزانی: لێرەوە پێتدەڵێم تۆ متمانەت لەدەستداوە

زیاتر بخوێنەرەوە: ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

زیاتر بخوێنەرەوە: هاوپەیمانی هیوا لەبارەی دۆسیەکەی غالب محەمەد: توشی سەرسوڕمان بووین