گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆیان نەكەنە جێگرەوەی دادگاكان

ڕاگەیانراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

2021.03.03 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیانراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

لەدوای پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ سەرۆکی حکومەت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردسیان دووپاتدەکاتەوە و داواشدەکات، بەبێ هیچ فشارێک بڕیار لەبارەی کەیسەکانەوە بدرێت، لەوانە "کەیسی ڕادەستکردنی مستەفای سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی".

 

 

 

 

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (چوارشەممە 3ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەوانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی، داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان."

 

ڕاگەیەنراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەناوی سەرۆکی حکومەتەوە لەدوای تویتێکی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دێت، کە وتی، سەرۆکی حکومەت متمانەی لەدەستداوە.

 

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی: 

 

دەستیان داوەتە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ کەسە ئازاد بکرێن و کەیسەکە دیزە بە دەرخونە بکرێت، بۆیە سەرۆکی حکومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەکرد. 

 

هەر ئەو حکومەتەی کە لە کەیسی دەستگیرکردنی (٥) چالاکوانەکەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەکان دەکرد کە دەستوەردان لە کاروباری دادگا نەکەن، کەچی هەمان حکومەت بە ئاشکرا و بە هەڕەشەکردن داوای ئازادکردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگریی هەرێم دەکات کە لەسەر کەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر کراون.