گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سزای دووساڵ زیندانی قائیمقامی پێشووی خانەقین هەڵوەشایەوە

2021.03.03 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
سزای دووساڵ زیندانی قائیمقامی پێشووی خانەقین هەڵوەشایەوە

ناس کورد-

دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای زیندانیکردنی قائیمقامی پێشووی قەزای خانەقینی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بڕیاردرابوو بە 2 ساڵ زیندانییکردنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە، محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی پیشووی قەزای خانەقین لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (3ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانی هەڵوەشاندووەتەوە و بەفەرمیش نوسراوەکەم بەدەست گەیشتووە."

 

نیگەرانی خۆشیان لەوە دەربڕی پیش یەکلایی کردنەوەی کەیسەکە چەندین تۆمەتی ئاڕاستە کراوە و باسی لەوەکرد، "ئیستا ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت."

 

پێشتر محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی پێشوی خانەقین، تۆمەتبار کرابوو بە زیانگەیاندن بە داھاتی گشتی بەتایبەت لە دۆسیەی گەراجێکی ناو قەزاکە، ھەربۆیە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بە 2 ساڵ زیندانییکردن بەپێی مادەی ٢٣٥ لە یاسای سزادانی عێراقی سزا درابوو.

 

بەپێی وێنەیەک لە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی (تمیز)ی ھەرێمی کوردستان کە لە ڕێکەوتی  21-2-2021 دەرچووەو وێنەیەکی نوسراوەکە ڕەوانەی "ناس کورد" کراوە بڕیاردراوە بە ھەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانیکردنی قایمقامی پێشوی خانەقین و ئاماژەی بەوەشکراوە، کە دەبێت دەستبەجێ ناوبراو ئازاد بکرێت.