گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبیە

حوسییەکانی یەمەن سوپاسی بەرهەم ساڵح دەکەن

2019.05.31 - 12:17
حوسییەکانی یەمەن سوپاسی بەرهەم ساڵح دەکەن
ناس کورد لەبەرانبەر هەڵوێستی بەرهەم ساڵح لەسەر ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆمکاری عەرەبی، حوسییەکانی یەمەن سوپاسی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن. . محەمەد عەلی حوسی، سەرۆکی لیژنەی شۆڕشی گروپی ئەنساروڵا لە پەیامێکدا کە لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە سوپاسی هەڵوێستی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە، لەنیشاندانی نارەزایی خۆی لەڕاگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی کە ئێرانی بە دەستوەردان لەکاروباری وڵاتانی کەنداو تۆمەتبار کردبوو. . ئەو بەرپرسەی حوسییەکان ئاماژەی بەوەداوە، هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح دەرخەری پەیوەندی مێژوویی نێوان یەمەن و عێراقە. . لەبارەی بەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەبیەوە محمەد عەلی نوسیویەتی ئەو ڕاگەیەندراوە پێشتر نوسراوە و ئامادەکراوە، کۆبوونەکە تەنیا "ڕوکارییە". . کۆمکاری عەرەبی شەوی ڕابردوو کۆتایی بە کۆبوونەوەی لوتکەی هێنا و لەبەیاننامەیەکی چەند خاڵیدا ئیدانەی ئێرانی کرد کە دەستی لەتێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە هەیە، بەڵام بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوەکەی ڕەتکردەوە و رایگەیاند ئەم جۆرە هەڵوێستانە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لەناوچەکدا دروست دەکەن. .