گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لە ’’هەڵگیرسانی شەڕ’’ دەکات

2021.03.03 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لە ’’هەڵگیرسانی شەڕ’’ دەکات

 ناس کورد-

سکرتێری ئەنجومەنی سەکردایەتیی یەکێتی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر تورکیا بەرەو شنگال بجوڵێت حکومەتی عێراق و هێزە شیعیەکان ناتوانن بێدەنگ بن و شەڕی گەورە دروست دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە هاوکات بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ئەو حزبەیە (چوارشەممە 3ی ئاداری 2021) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە گارە ئامانجەکانی بەدی نەهێنا، نازانین سەرکردایەتی تورکیا چۆن بیردەکاتەوە، ئایا دەیەوێ بە ئۆپەراسیۆنێکی تازە لە شەنگال، قەرەبووی شکستەکەی گارە بکاتەوە یاخود نا."

 

وتیشی، "ئەگەر تورکیا بەرەو شەنگال هێز بجوڵێنێت، هێزە عێراقیەکان دەستەوەستان نابن، پێموایە پێکدادان دروست دەبێت، گەر لەوە زیاتر هێزەکانی تورکیا بێنە خوارەوە، چونکە حکومەتی عێراق و هێزە شیعیەکان ناتوانن بێدەنگ بن."

 

لەبارەی دۆخی عێراق لەنێوان هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا فەرید ئەسەسەرد باسی لەوەکردووە، "بەشێک لە هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان کێشەی نێوانیان بۆ عێراق گواستووەتەوە، هەریەکەیان هەوڵی سڕینەوەی لاکەی دیکە دەدات، ئەگەر لایەنەکان کێشەی نێوانیان چارەسەر بکەن، بۆ عێراقیش باش دەبێت، بەتایبەت ئێران و ئەمەریکا، ئەگەر ڕێکبکەون، هاوکاریش دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق."

 

لەبارەی هێرشە موشەکییەکان لە عێراق، بەتایبەت هێرشەکەی سەر هەولێر و هێرشەکەی ئەمڕۆی بنکەی عەینولئەسەد، ئەسەسەرد پێیوایە ئەگەری گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمەریکا لە ئارادایە، کارتەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتری بەکار دەهێنن، دەیانەوێت بەهێزەوە لەگەڵ یەکتری دابنیشن، بۆیە ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر عێراق بە تایبەتی و ناوچەکە بەگشتی دەبێت.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەوەی دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات سەرەتایەک بۆ دروستبوونی پشێوی، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، "ئێستا ڕوون نیە، هۆکارەکەشی ئەوەیە، سستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە، جیاوازە لەو سستمانەی دوای 2003 هەڵبژاردنیان پێ ئەنجام دراوە، بۆیە نازانرێت هەڵبژاردن عێراق بەرەو کوێ دەبات."

 

فەرید ئەسەسەرد باسی لەوەشکردووە، گەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەستوەردان نەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، یاخود گەر زلهێزەکان هاوکار نەبن و دەستوەردان نەکەن، عێراق ناتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات.