گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوان لە لیژنەی داراییەوە

دوا پێشهاتی دانوستانی هەولێر و بەغدا: گەیشتوونەتە رێككەوتن

2021.03.03 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
دوا پێشهاتی دانوستانی هەولێر و بەغدا: گەیشتوونەتە رێككەوتن

ناس كورد_

فەیسەڵ ئەلعیساوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی "النصر" تایبەت بە ناس كوردی ڕاگەیاند سەرجەم لایەنەكانی بەشدار لە دانوستانی هەولێرو حكومەتی فیدراڵی عێراق لە بارەی بودجەی 2021 گەیتشونەتە كۆمەڵێك پێشنیار و رێككەوتن كە بەلای هەموولایانەوە جێگەی رەزامەندییە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەیسەل ئەلعیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی نەسری سەربە حەیدەر عبادی ( ٣ی ئازاری ٢٠٢١) لە بە " ناس کورد"ی  ڕایگەیاند،" هەموولایەنە عڕاقییەکان گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی پشکی هەرێم لە بۆدجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١".

 

وتیشی،" پرسی پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لە ئێستادا یەکلایی بووەتەوە ولایەنە عێراقییەکان سێ پێشنیاریان پێشکەش کردووە بۆ داخستی ئەو دۆسییە، شاندی هەرێمی کورستانیش بە سێ  پێشنیارەکە ڕازین و هیچ لارییەکیان نییە".

 

لەبارەی ناوەڕۆکی سێ پێشنیارەکە، عیساوی وتی،" پێشنیاری یەکەم بریتییە لە جێگیرکردنی ئەومادەیەی کە حکومەت خۆی دایناوە کە ئەوەش ماددەی (١١)یە، پێشنیاری دووەمیش زیادکردنی برگەیەکە بۆ ئەو ماددەیە کە ئەوەش لە حاڵەتی پابەندنەبوونی هەرێم بە ڕادەستکردنی ٢٥٠ هەزاربەرمیل وداهاتە نانەوتییەکان دەبێت شایستە داراییەکانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ڕەوانە نەکرێت، پێشنیاری سێهەم بریتییە لە ڕادەستکردنی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت ولە بەرانبەر ئەوەدا  حکومەت  حەقە دەستی ئەو کۆمپانیانە کە لەهەرێم کاردەکەن بگرێتە ئەستۆ".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق بەدوریشی زانی سبەی پەرلەمان دەنگ لە سەربودجە بدات.