گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی بەیاننامەی کۆمکاری عەرەبی کرد

2019.05.31 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی بەیاننامەی کۆمکاری عەرەبی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە توندی ئیدانەی بەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات و پێی وایە ئەو بەیاننامەیە هەڵوێستی بنەڕەتی زۆربەری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نیە. . عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2019 ڕایگەیاند "ئەو تۆمەتانەی لەبەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەبی دراونەتە پاڵ  وڵاتەکەی بە توندی ڕەتدەکاتەوە و ئیدانەی دەکات." . وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی دڵنیایە خاڵەکانی ناو بەیاننامەکە هەڵوێستی بنچینەیی ئەندامانی کۆمکارەکە نیە و سعودییە مانگی ڕەمەزان و مەککەی بۆ مەرامی سیاسی بەکارهێناوە. . عەباس موسەوی ئاماژەی بەوەداوە، سعودییە لە بری پشتگیری کردن لەدۆسیەی فەلەستینیەکان، ئامانجیەتی ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی کەنداودا دروست بکات، " کە ئەوەش ویستی ئیسرائیل و ئەمریکایە". . شەوی ڕابردوو 30ی ئایار لە سەر داوای پاشای سعودیە کۆمکاری عەرەبی لەمەککە کۆبووە و لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستوەردانەکانی ئێرانیان لەوڵاتانی کەنداو کرد.