ناس کورد-
سەرکردەیەکى حەشدى عەشایەرى شوێنى هەڵدانى ئەو موشەکانەى ئاشکراکرد کە ئاڕاستەى بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار کران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قەترى سمرمند سەرکردە لە حەشدى عەشایەرى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکرد، بنکەى عەین ئەسەد روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەتەوە سەرەڕاى ئەوەى زیاتر لە 20 هەزار سەربازى عێراقى لێیە لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان.
وتیشى موشەکەکان لە ناوچەى بەیادرى ناحیەى بەغدادییەوە هەڵدراون.
سەرکردەکەى حەشدى عەشایەرى جەختیکردەوە، قبوڵى ناکەن ئەو ناحیەیە ببێتە گۆڕەپانى سەربازى و شەڕ لەنێوان لایەنە هەرێمییەکان و وڵاتانى دەرەوە، داواشى لە ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان کرد دەستوەردان بکەن ناوچەکە بپارێزن.
لاى خۆیەوە، شانەى میدیاى ئەمنى عێرا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 10 موشەکى جۆرى گراد لەبنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد کەوتونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى ئەوتۆى لێکەوتبێتەوە و هێزە ئەمنییەکان سەکۆى هەڵدانى موشەکانیان دۆزیوەتەوە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشى موشەکى کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار، کە هێزەکانى هاوپەیمانانى لێجیگیرە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس" ى راگەیاند، 10 موشوکى کاتیۆشا ئاڕاستەى بنکەى عەین ئەسەد کراوە.
هێرشەکە دواى کەمتر لە هەفتەیەک دێت لە هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەکى گروپە چەکدارەکان لەسەر سنورى عێراق و سوریا، لە تۆڵەى هێرشە موشەکییەکانى بەغدا و هەولێر.