کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی حزبەکەیەوە ڕاگەیاند ئەگەر پاشگری ئیسلامی ڕێگرە لە بەردەممان دەبێت لایبەن. . میدیاکانی سەر بە کۆمەڵ شەوی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019 پەیامێکی عەلی باپیر ئەمیری حزبەکەیان بڵاوکردەوە، پەیامەکە تایبەتە بەهەژدەیەمین ساڵیادی دامەزاردنی کۆمەڵ. . ئەمیری کۆمەڵ رایگەیاندووە زۆربەی ناكۆكیەكانی هەرێمی كوردستان لەوەوە سەرهەڵدەدەن كە لایەنێك یان چەند لایەنێك تەنها حساب بۆ خۆیان دەكەن و هەمو شتێك بۆ خۆیان قۆرغ دەكەن. . ئەمیری كۆمەڵ باس لە بەستنی كۆنگرە دەكات و دەڵێت: "كۆمه‌ڵ بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەم دەچێت، هه‌وڵ ده‌دات زیاتر گه‌شه بكات و به‌رفراوان ببێت، دەبێت كام شێواز و ئامڕاز باشتر و كاریگەرترە، باشتر ئامانج دەپێكێت، ئەوە پەیڕەو بکەن گۆڕانكاریی بکەن، ئەگەر پاشگری (ئیسلامی) ئەو كۆسپەیە، دەبێت لایببەین." . ئەو باس لەوەدەکات "هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد به‌ده‌ست هاتبێـت به‌هۆی ته‌باییه‌وه بوه، كه بناغه‌ی ته‌باییش دادگه‌رییه، ئاماژە بەوەشدەكات كە هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه و عێراق و به تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن." .