گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری ڕاپۆرتەکە

تەندروستیی جیهانی: تاوەکو 2050 چواریەکی جیهان هەستی بیستن لە دەست دەدەن

2021.03.02 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی: تاوەکو 2050 چواریەکی جیهان هەستی بیستن لە دەست دەدەن

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى هۆشدارى دەدات لەوەى تاوەکو ساڵى 2050 یەک لەسەر چوارى دانیشتوانی جیهان واتە نزیکەى دوو ملیار و 500 ملیۆن کەس تووشى لەدەستدانى هەستى بیستن دەبن بە ئاستی جیاوازەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی ئازاری 2021، ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، تاوەکو ساڵى 2025 لە چوار بەش بەشێکى دانیشتوانى جیهان تووشى کێشەى بیستن دەبن و بە پلەیەک لە پلەکان هەستی بیستن لە دەست دەدەن.

 

دەشڵێت، ئەوەش واتاى ئەوەیە دوو ملیار و 500 ملیۆن کەس هەستی بیستن لەدەست دەدەن و 700 ملیۆنیان پێویستیان بە چاودێڕى تەندروستى گوێچکەکان و بیستن و خزمەتگوزارى ڕاهێنانەوە دەبێت ئەگەر ڕێوشوێنى پێویست نەگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەى و ڕێگەگرتن لە لەدەستدانى بیستن.

 

تەندروستیی جیهانى لە بەشێکى ترى ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە "دەتوانرێت ڕێگریى بکرێت لە 60%ى حاڵەتەکانى لەدەستدانى هەستى بیستن لەناو منداڵاندا، ئەوەش بە کوتانیان بە ڤاکسینى دژە دڕکەومێکوتەى ئەڵمانى و ھەوکردنى پەردەى مێشک، هەروەها باشکردنى چاودێرى دایکان و منداڵانى تازە لەدایکبوو، دەبێت پشکنینى زوو بۆ هەوکردنى گوێچکەى ناوەڕاست بکرێت."

 

هەرچى سەبارەت بە کەسە پێگەیشتووەتەکان، لە ڕاپۆرتەکەدا ئامۆژگارى ئەوە دەکات کە دوربکەونەوە لە ژاوەژاو و دەرمانە زیانبەخشەکان و پەیڕەوکردنى پاکوخاوێنى بۆ ڕێگەگرتن لە لەدەستدانى هەستى بیستن.