گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هاوپەیمانیتی پارتی و سائیرونی سەدر.. پەرلەمانتارێک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.02 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیتی پارتی و سائیرونی سەدر.. پەرلەمانتارێک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
لەبارەى دەنگۆی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان پارتی و هاوپەیمانێتی سائیرونی سەدر، پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەرچەندە بابەتەکەى ڕەت نەکردەوە، بەڵام وتی نایەوێت لەسەر ئەو پرسە قسە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (2ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، "بەشێکی زۆر لە لایەنە عێراقییەکان خواستی ئەوەیان هەیە لەگەڵ پارتی هاوپەیمانێتی دروست بکەن، ئەوەش بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق".

 

لە وەڵامی پرسیاری ئایا پارتی و سائیرون گفتوگۆیان کردووە لەبارەى دروستکردنی هاوپەیمانێتی، مەیادە نەجار وتی پێی باش نییە لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات.

 

وتیشی، "هێزە عێراقییە شیعییەکان و سوننەکان دەستپێشخەری ئەوەیان بۆ پارتی کردووە کە لە چوارچێوەی یەک هاوپەیمانێتیدا بن، پارتیش هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەولایەنانە دەکات کە بەرژەوەندی و مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەرچاوبگرێت".

 

بەوتەی مەیادە نەجار، "پارتی بەردەوام پابەندی پرنسیپەکانی خۆی بووە کە باوەڕی پێی هەیە وبەردەوام سیاسەتێکی نەگۆڕی پەیڕەوکردووە، بۆیە ئەو لایەنە عێراقیانەی خواستی ئەوەیان هەیە هاوپەیمانێتی لەگەڵدا پێکبهێنن".

 

تائێستا پارتی سێ جار شاندی سیاسیی خۆی ناردووە بۆ بەغدا و پرسی هەڵبژاردنەکان و دروستکردنی هاوپەیمانێتیش یەکێک بووە لە تەوەرە گرنگەکان، چەند سەرچاوەیەکی سیاسیش ئاماژەیان بە بوونی دانوستان کردووە لە نێوان سائیرون و پارتیدا.