گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

قەرزی كوەیت كۆتایی دێت بەڵام لێبڕینی داهاتی نەوت بەردەوام دەبێت

2021.03.02 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
قەرزی كوەیت كۆتایی دێت بەڵام لێبڕینی داهاتی نەوت بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

ڕاوێژكاری دارایی حكومەتی عێراق مزهەر محەمەد ساڵح پێشبینی دەكات عێراق لەمساڵدا كۆتایی بە بژاردنی قەرزی كوەیت بێت كە قەرەبووی سەردەمی داگیركردنی رژێمی سەدامە بۆ ئەو وڵاتە لە 1990 و عێراق پلانی هەیە لەمەولا ئەو بڕە لێبڕینە بۆ دروستكردنی سندوقێكی تایبەت بەكاربهێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح بەمیدیا فەرمییەكانی عێراقی راگەیاند (2 ئازاری 2021) كە لە كۆی 52 ملیار دۆلار بڕی پێنج ملیار و 200 ملیۆن دۆلار لەقەربووی كوەیت ماوە ببژێردرێت و ئەگەری زۆر هەیە ئەمساڵ ئەو بڕە قەرزە كۆتایی بێت.

 

ساڵح ئەوەشی ئاشكرا كردووە تا ئێستاش 3% داهاتی نەوتی عێراق دەچێتە سندوقێكی تایبەتەوە بە قەربووی زیانەكانی كوەیت لە رێگای بانكی فیدراڵی ئەمەریكاوە لە نیویۆرك بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش.

 

بەرپرسە داراییەكەی عێراق ئاشكرایكردووە بەپێی ئەو پلانەی هەیە دوای تەوابوونی ئەو قەرزانەش عێراق ئەو بڕە پارەیە هەر گل دەداتەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێكی سەروەری (سیادی) بۆ نەوەكانی ئایندە.