گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەگەڵ بەیاننامەی کۆتایی لوتکەکەدا نەبوو

کۆمکاری عەرەبی دژی دەستوەردانەکانی ئێران وەستایەوە

2019.05.31 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمکاری عەرەبی دژی دەستوەردانەکانی ئێران وەستایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆبونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی  لە شاری مەککەی پیرۆز بەڕێوەچوو، لە بەیاننامەیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ سعودیە دەربڕی و بە تووندی دەستوەردانەکانی ئێرانانیان ئیدانە کرد. . شەوی ڕابردوو 30ی ئایاری 2019 کۆبونەوەی لوتکەی  کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە  شاری مەکە بەرێوەچوو ، وڵاتانی عەربی لە راگەیەندراوی کۆتایی  لوتکەکەدا  پشتگیری خۆیان بۆ سعودیە دەربری "دەستوەردانەکانی ئێرانیان لە ناوچەکە" ئیدانە کرد. . بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارێکدا نیگەرانی خۆی لە بەیاننامەی کۆتایی کۆمکارەکە نیشاندا و رایگەیاند ئەگەر کێشەکان لە گەڵ ئێران بە شێوەیەکی  گونجاو چارەسەر نەکرێن، ئەگەری هەیە ناوچەکە دووچاری شەڕێکی گەورە بێتەوە. . لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا هاتووە" هەموو ڕێکارەکان بگیرێتە بەربۆ ڕووبەرووبونەوەی  مەترسییەکانی ئێران  لە ناوچەکەدا ، کار بکرێت بۆ بنبڕکردنی دەستێوردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتە عەربیەکان بە تایبەتی  وڵاتانی کەنداو". . ئاماژەى بەوەشکردووە، "نەبوونى هەڵوێستى توند و ڕاشکاوانە  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئێران وادەکات ئەو وڵاتە لە چالاکییە تیرۆریستییەکانى بەردەوام بێت و ڕوو لە زیادبوون بکات وەک ئەوەى ئەمڕۆ دەیبینین." . سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ قەتەر ئامانجەکەی پێکا؟ ڕۆژی چوارشەممە 29ی  ئایاری 2019 عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەری کرد و لەگەڵ میری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە. . ئامانجی سەردانەکە بۆ هاوهەڵوێستی بەغدا و دەوحە بوو لە کۆبوونەوەی کۆمکارەکەدا و هەوڵدا بۆ دروستکردنی هاودەنگیەک بە ئامانجی زیاد نەکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. . لوبنان لە نێوان سعودییە و ئێراندا سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دژی دەستوەردانەکانی سعودییە و ئیماراتن لە یەمەن و داوای یەکڕیزی گەلانی عەرەبی دەکەن. . هاوکات حەریری ئەوەشی نوسیووە وڵاتەکەی کە لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا وڵاتەکەی لە پشتیوانی کردنی عەرەب دەرناچێت. . کۆبوونەوکەی کۆمکاری عەرەبی لە سەر داوای شا سەلمان پاشای سعودییە ئەنجامدرا ئەوەش بەهۆی  هێرشی چەکدارە حوسیەکان بۆ سەر پاڵاوگا نەوتیەکان ئەو وڵاتە کە ریاز ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکات.