گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناس کورد ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لە قوتابخانەکانى سلێمانى ئاشکرادەکات

2021.03.02 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ئامارى توشبووانى کۆرۆنا لە قوتابخانەکانى سلێمانى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

لەقوتابخانەکانى سلێمانى تا ئێستا زیاتر لە 50 خوێندکار و مامۆستا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون کە بەوتەى بەرپرسانى پەروەردە زۆربەیان ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سنوری پەروەردەی سلێمانی 22 مامۆستاو 2 فەرمانبەری پەروەردە و نزیکەی 25 تاوەکو 30 قوتابی و خوێندکار وەک توشبووی کۆرۆنا دیاریکراون و ژمارەیەکی زۆریان پەتاکەیان تێپەڕاندووە لە ئێستادا.

 

ئاشکراشیکرد، ژمارەیەکی زۆری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت ئەنجامیان بە پەتای وەرزی دەگەڕێتەوە نەوەک کۆرۆنا.

 

هاوکات سەرچاوەیەک (2ی ئاداری 2021) بۆ ناس کوردی ئاشکراکرد، لە قوتابخانەی ئامێدی بنەڕەتی لە گەڕەکی ئاوبارە پێنج قوتابی وەک توشبووی کۆرۆنا دیاریکراون.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو قوتابیانەی توشبووی پەتاکەن چوار کچ و یەک کوڕ بوون و جگە لەوەش ئەنجامی پشکنینی دەوامێکی دیکەی قوتابخانەکە تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوەو بۆ ئەوەش قوتابی و خوێندکارەکان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە تاوەکو ئەنجامی تەواوەتی ئاشکرا دەکرێت.

 

بەڵام دڵشاد عومەر بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتى "تاوەکو ئێستا لەسەر توشبوونی ئەو قوتابیانەی قوتابخانەی ئامێدی ئاگادار نەکراوین و چاوەڕواندەکرێت لە کۆتایی هەفتە ئامارەکەمان بە گشتی بەدەست بگات".