گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشتوکاڵى هەرێم دەرگاى پشکنین بۆ بەغدا ’’واڵا دەکات’’

2021.03.02 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵى هەرێم دەرگاى پشکنین بۆ بەغدا ’’واڵا دەکات’’

ناس کورد-

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، دەرگایان بۆ بەغدا واڵاکردووە بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانى ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکدا لە مەراسیمى لێدانى ستیکەر لە بەرهەمى سەربڕینخانەى پەلەوەر لە هەولێر ئاماژەى بەوەکرد، کێشە هەڵپەسیردراوەکان لەگەڵ بەغدا بە قسەى سەر راگەیاندن چارەسەر نابن، ئەوان هەنگاویان ناوە بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق.

 

وتیشى "ئامادەییمان نیشانداوە تا وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لیژنەى تایبەتمەند رەوانە بکات بۆ پشکنینى پڕۆژە کشتوکاڵییەکانى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوە کردارییەکان".

 

وەزیرى کشتوکاڵ جەختیکردەوە، جگە لەوە ئەنجومەنى باڵاى پیشەسازى پەلەوەریان دامەزراندووە بۆ بەدواداچوون.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، مانگى رابردوو وەزیرى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، لەهەرێمى کوردستان دەستکارى وادەى بەسەرچوونى مریشکى هاوردەکراو کراوە، پێش ئەوەى رەوانەى بازاڕەکانى عێراق بکرێت، ئەوەشى بە "کۆرۆناى نوێ" ناوبرد کە هەڕەشە لە ژیانى هاوڵاتییان دەکات.  

 

محەمەمەد کەریم خەفاجى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، تێچووى راستەقینەى مریشکى هاوردەکراو دەگاتە 1750 دینار و لە بازاڕەکان بە 1250 دینار دەفرۆشرێت.  

 

وتیشى "ئەو جیاوازییە لە نرخ ماناى ئەوەیە مریشکى هاوردەکراو لە تورکیا و وڵاتانى دیکەوە وادەکەى بەسەرچووە، بەڵام لەناوخۆى هەرێم دەستکارى کراوە و دواتر رەوانەى بازاڕەکانى ناوخۆ دەکرێت".

 

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق، ئەو کارەى بە تێکدانى ئابورى عێراق و تەندروستى هاوڵاتییان دانا و وتى "ئەو کارە هاوشێوەى کۆرۆناى نوێیە".