ناس کورد-
یەکەم هاوڵاتى عێراقى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى وەرگرت، دواى گەیشتنى ڤاکسینى "سينوفارم"ى چینى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "پڕۆسەى پێدانى ڤاکسین دەستیپێکردووە لە بەغدا و لە پارێزگاکانى دیکەش دەستپێدەکات".
وتیشى ئەنجومەنى وەزیران داوایەکى رەوانەى پەرلەمان کردووە لەبارەى پارێزبەندیی یاسایی ڤاکسینى فایزەرى ئەمریکى، بەم نزیکانەش یەکەم قۆناغى دەگاتە عێراق.