گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ قوناغ  و شەش ئاست

وردەکاریی و وادەى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر لە هەرێم راگەیەنرا

2021.03.02 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی و وادەى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر لە هەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمساڵ پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە بە سێ قۆناغ دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا عەبدولکەریم (2ی ئازاری 2021) لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە " ناس کورد" بینوویەتی، ڕایگەیاند "بڕیاربوو پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە ناوەڕاست یان کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەست بە ئامادەکارییەکانی بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پرۆژەکە  بۆ چەند مانگێک ئامادەکارییەکانی دواکەوت".

 

وتیشی "لە ئێستا دەست دەکەین بە قۆناغی ئامادەکاریی، هەڵسەنگاندن و دانانی پرۆپۆزڵ بۆ پرۆژەکە، دواتر قۆناغی جێبەجێکردن دەست پێدەکات کە بریتین لە سێ قوناغ  و شەش ئاست". 

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕوونیکردەوە "هێڵی ئاسنینەکە هەمووشارەکان دەگرێتەوە و درێژییەکەی 915 کیلۆمەترە، پرۆژەکە دراوە بە سێ کۆمپانیای باوەڕپێکراوەی جیهانی کە پسپۆڕاییان هەیە، دوو کۆمپانیای ئیسپانی و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی هەڵدەستن بە ئامادەکاریی پرۆژەکە  دواتر جێبەجێکردنی".

 

دانا عبدولکەریم ، ئەوشی خستە ڕوو، "بریارە لە قۆناغی یەکەمدا 620 کیلۆمەتر لە هێڵەکە تەواو بکرێت  ولە قۆناغی دووەمدا 135 کیلۆمەترو لە قۆناغی سێهمیشدا 160 کیلۆمەتر تەواو بێت، تێچووی پرۆژەکەش بە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت".

 

وەزیری ئاوەدانەکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ماستەرپڵانی هێڵی ئاسنین لە ساڵی 2012 دالایەن حکومەتی هەرێمەوە ئامادە کراوە، بۆیە لە ئێستادا ئەو سێ کۆمپانیایە بانگهێشت کراون بۆئەوەی لەم ساڵدا دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەپێی ئەو قۆناغانە کە دیاریکراون. 

 

ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە لەم کابینەیدا دەست بە ئامادەکارییەکان و جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی بکرێت وبڕیارە لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا تەواوبکرێت".