ناس کورد-
لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت و خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قائیمقامیەتی سلێمانی (2ی ئاداری 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی شوبات، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (38) دینار دیاریکراوە.
باس لەوەشکراوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (210) کاتژمێر بووە و به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 2 له نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 دینار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌و بەوەش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان له‌سه‌عات (7 بۆ 8) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی كه به‌یانیان كارناكه‌ن.