گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستدەکەن بە پڕکردنی بەنداوی ئەلیسۆ

ئەردۆغان هەڕەشەی وشککردنی دیجلە دەکات

2019.03.08 - 11:05
ئەردۆغان هەڕەشەی وشککردنی دیجلە دەکات

 

ناس کورد-

 

سەرۆک کۆماری توركیا ئاشكرای کرد كە وڵاتەكەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتووە  دەستدەكات بە گلدانەوەی ئاوی ڕوباری دیجلە بەمەبەستی كۆكردنەوەی ئاو بۆ پڕکردنی بەنداوی ئەلیسۆ لە وڵاتە .

 

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری توركیا  لەكاتی گردبوونەوەیەکی جەماوەری هەڵبژاردن لە شاری ماردین باسی لە بەنداوی ئەلیسۆ کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکردولە مانگی حوزەیرانی 2019 دەست دەکەن بە گلدانەوەی ئاو بۆ پڕكردنی بەنداوی ئەلیسو، وتیشی: "لە كاتی تەواوبوونیشیدا بەنداوەكە توانای بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 200مێگاوات كارەبای هەیە" .

پێشتر حكومەتی عێراقی چەند جارێك داوای كردبوو تورکیا پابەندی ڕێكکەوتنە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە سەرچاوەکانی ئاو ببێت، بەو پێیەی بە گرتنەوەی ئاوی دیجلە سەرچاوەیەكی دابینكردنی ئاوی عێراق ڕوو لە وشکبوون دەکات و ئەو بڕە كەمەشی كە لێوەی دێت بەشی پێداویستییەكانی عێراق ناكات.

 

 كەمی ئاو لە عێراق لە ساڵی 2018 کاریگەرییەکی بەرچاوی كردە سەر كەرتی كشتوكاڵ، هاوکات لە پارێزگایەکی وەک بەسڕە کاریکردە سەر کەمیی ئاوی خواردنەوە.

 

بەنداوی ئەلیسۆ یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی تورکیا و ناوچەکە، بەنداوەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەی تورکیا بۆ دروستکردنی 22 بەنداو لە وڵاتەدا. کارەکانی بەندای ئەلیسۆ لە ساڵی 2006ەوە دەستی پێکردووە و دەکەوێتە شاری ماردینی باکوری کوردستانەوە.