ناس کورد-
وەزارەتى بەرگرى عێراق گەیشتنى یەکەم گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا راگەیاند کە بە فڕۆکەیەکى عێراقى لە وڵاتى چینەوە گەیشتە ئەو فڕۆکەخانەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى بەرگرى عێراق (2ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە، لەسەر فەرمانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، وەزارەت فڕۆکەیەکى سەربازى ڕەوانەى وڵاتى چین کرد بۆ گواستنەوەى یەکەم گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ عێراق.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، فڕۆکەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) یەکەمین گوژمەى ڤاکسینەکەى گەیاندە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا.